بەشداری لقی ڕانیە لە سیمینارێک و کۆڕی ئیجازە و چالاکی تر

ڕاگەیاندنی لق:
    ١. بەرواری ٢٤/٩/٢٠١٣ ڕاگەیاندنی لق بەشداری کرد لە ئیجازە وەرگرتنی چەند زانایەکی ئایینی دەڤەری بیتوێن و پشدەر ، کە داوی ماندووبونێکی بەردەوام لە خزمەتی قوڕئاندا (قراءتی حفص( و قراءتی تریان خوێندبوو لای مامۆستای ئیجازە دەر (م.رجب) کە ئەوە چەند ئیجازەیەک بدات لە قوڕئان ، بە سەرپەرشتی مامۆستا قادری هەڵۆنەیی لە بنکەی ژیان لە ڕانیە.

    ٢. بەرواری ٢٥/٩/٢٠١٣ شاندێکی لق بە یاوەری جێگری لق (م.مستەفا) سەردانی ماڵی (م.عبدالرحمن خدر) ی کارگێڕی ڕاگەیاندنیان کرد بە مەبەستی هەواڵ پرسینی خێزانی کە نەشتەرگەری پشتی ئەنجام درا بوو ، بۆی پاڕانەوە کە ئەو و نەخۆشی تریش خودا زوو شیفایان بدات .

٣.بەرواری٢٦/٩/٢٠١٣ شاندێکی لقی ڕانیە بەشداری کرد لە سیمینارێک کەلە هۆڵی کتێبخانەی گشتی ڕانیە ئەنجام درابوو بۆ بەڕێز (د.ابراهیم) مامۆستای زانکۆ ی راپەرین لەژێر ناوی (کاریگەری مامۆستایانی ئایینی بۆ کەم کردنەوەی توند و تیژی دژی ژنان) کە کاتژمێر (١٠)ی سەر لە بەیانی بە سەرپەرشتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ڕێکخراوی ناحکومی مافی مرۆڤ و ڕاگەیاندنی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو کە تیشک خرایە سەر زۆر کاری سلبی و ئیجابی لەسەر توند و تیژی دژی ژنان  رۆلی زانایان لەو بارەوە ،ئەمە و ئامادەبوان بە تێبینی خۆیان سیمینارەکەیان  دەوڵەمەند تر کرد ، لەوانە بەڕیز (م.عبدالله) دەروەکۆتری سەرپەرشتیاری لقی رانیە و پشدەر ، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە توند و تیژی ئێرە لە‌چاو دەرەوەی وڵات تایبەت ترە و کەمترە و زانایانی ئایینیش کەم تەرخەم نەبوون لە ووشیار کردنەوەی خەڵکی لەو بارەیەوە.