خاوه‌نی یانه‌یه‌كی (مه‌لها) شه‌وانه، دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوازی مزگه‌وت دروستی ده‌كاته‌وه‌و ناو له یانه‌كه‌یش ده‌نێ مه‌ككه.
رۆژنامه‌ی (المساْ )ی میسڕی له هه‌واڵێكیدا بڵاوی كرده‌وه: له شارۆچكه‌ی (ئه‌گیلاس) كه‌ده‌كه‌وێته شاری (مۆرسیه)ی ئیسپانیا، خاوه‌نی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی (مه‌لهای دانسكردن) ناوی مه‌ككه‌ی ییرۆز له یانه‌كه‌ی ده‌نێت، ئه‌مه‌یش دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی مزگه‌وت‌و هه‌نده‌سه‌ی ئیسلامی.
ته‌نها دیكۆری مه‌لهاكه دوو ملیۆن‌و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلاری تێچووه‌و، ته‌نها له ماوه‌ی دوو مانگدا (130) هه‌زار كه‌س تا به‌یانی ده‌نسیان تێدا كردووه، كه شێوه‌ی ئه‌م مه‌لهایه له ده‌ره‌وه‌ی ته‌واو له شێوه‌ی مزگه‌وتی موسڵمانانه، مناره‌و قوببه‌ی هه‌یه، له ناوه‌وه‌شی مینبه‌رێكیان دروست كردووه، كه ته‌واو له شێوه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته.
ئه‌وه‌ی موسڵمانانی ئیسپانیای پتر نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌یه، كه له‌و كاته‌ی یانه‌یه‌كی وه‌رزشی ئیسپانی به‌ناوی (ئه‌تله‌تیك بیلباو) یاریگایه‌كی نوێیان دروست كرد، ناویان لێی نا (كاتدرال)، كه به‌ناوی (كاتدرائیه)ی كلێسایه، دوای ئه‌وه راسته‌وخۆ خه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌ربڕی‌و بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات ناویان گۆڕی، كه‌چی ناوی پیرۆزترین شوێنی موسڵمانان سوكایه‌تی پێده‌كرێت، كه‌چی هیچ ناڕه‌زاییه‌كی لێناكه‌وێـه‌وه‌و، ده‌وڵه‌تیش هیچ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نییه.
شایانی باسه ئه‌م هه‌واڵه بووه مایه‌ی دڵته‌نگی موسڵمانانی جیهان‌و وڵاته‌كه‌یش به‌تایبه‌تی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی فیدڕاسیۆنی رێكخراوه ئیسلامیه‌كانی ئیسپانیا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: مه‌ككه ناوی پیرۆزترین شوێنی سه‌رزه‌ویه، قیبله‌ی موسڵمانانی هه‌موو جیهانه‌و شوێنی دابه‌زینی قوڕئانی پیرۆزه، بۆیه ناونانی ئه‌م شوێنه بۆگه‌نه بێ رێزییه‌كی تری رۆژئاوایه به‌رامبه‌ر ئێمه‌ی موسڵمانان‌و ئاینه‌كه‌مان.
|