لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆدەبێتەوە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە لە 21/9/1970 دامەزراوە، سەر لە بەیانی 28/9/2013 لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەرپرسی لق‌و ئامادەبوونی كارگێر‌و ئەندامانی لق‌و بەرپرسی ناوچەكانی یەكێتی زانایانی ئاینی كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لە زیاتر بەرەوپێش بردنی كاروبارەكانی یەكێتی زانایان‌و خزمەت بە مامۆستایانی ئاینی‌و سوپاس كردنی پشتیوانی بەردەوامی حكومەتی هەرێمی لە یەكێتی یەكەیان .

هەروەها چەند پرسێكی پەیوەست بەكاروبارەكانی زانایانی ئاینی شاری هەولێر خرانە بەر باسی ‌وهەڵسەنگاندنی پێوستیان بۆ كرا‌و بڕیاردرا بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕیِوەبەرایەتی یەكانی ئەوقاف هەوڵ‌و ماندووبونیان بۆ ئەنجام بدرێت .

شایەنی باسە لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان بە پرۆسەیەكی سەركەوتوو هەژماركرا بۆ گەلی كوردستان‌و داوایان كرد هەموولایەك بە دەرنجامەكان ڕازی بێت‌و پابەندبێت .