لقی ڕانیە کۆ بونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ڕاگەیاندنی لق:

     بەرواری(٢٥/٩/٢٠١٣) لە بارەگای لق کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی زۆرینەی کارگێڕی لق و بەرپرسە ناوچەییەکان ، سەرەتا بەچەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێکرد ، دواتر بەرپرسی لق (م.عبدالله) ی زەنگڵ وێڕای بەخێر هێنانی ئەندامان دەست خۆشی کار و چالاکیەکانی لێکردن دواتر ئەم خاڵانەی خوارەوە خرانە ڕوو .

     ١. دەست خۆشی لە ستافی لق و ناوچەکان بە بەشداریەکی بەر چاو لە ناشتن و تازیەی خوا لێ خۆش بێ (ملا شێخە ی زەنگڵ) کارگێڕی ناوچەی ڕانیە ، لە خوا دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.

    ٢. دەست خۆشی زانایان بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان .

    ٣. خۆشحاڵی دەربڕین بە بۆنەی یادی (٤٣) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و گرنگی پێدانی لە بارەگای لقی ڕانیە  وپیشوازی لە میوانانی ئەم یادە.

    ٤. هیوا خواستن بە ئەنجامێکی باشی هەڵبژاردن و ئومێدی ئەوەی حکومەتێکی خزمەتگوزار ی بۆ ئایین و خاک و نیشتیمان لێ بکەوێتەوە .

    ٥. بە گوێگرتن  و گفتوگۆ کردن لە ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات.