ناوەندی ئیمامی شافیعی لە ئوردەن ئیدانەی تەقینەوەكانی هەولێر دەكات

ناوەندی ئیمامی شافیعی، كە ناوەندێكی لێكۆڵینەوەی ئیسلامییە لە ئوردەن، لەسەر پێگەی تایبەتی خۆیان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردۆتەوە، تێیدا بە تووندی ئیدانەی تەقینەوەكانی هەولێر دەكەن.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: (

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ناوەندی ئیمامی شافیعی ئیدانەی تاوانە قێزەونەكەی شاری شاری هەولێری پایتەختی كوردستان/ عێراق دەكات، كە چەندان كەسی بێتاوانی تێدا بووە قوربانی، ئەم كارە قێزەونەش دراوەتە پاڵ ئیسلام‌و، بە بیانووی ئەوەی جیهادە لە پێناوی خوا، خوا‌و موسڵمانان لەم كارە بەرینە‌و، لەسەر ئەوانە هاووێنەكانیان پێویستە بزانن تاوانەكەیان لە دوو لاوە گەورەیە:

. كوشتنی كەسانێكی بێتاوانە‌و، خوای گەورە دەفەرمووێت: (من قتل نفساً بغير نفس أو فساد في الأرض فكأنما قتل الناس جميعاً)، بكوژی كەسێك بكوژی ئوممەتی ئیسلام‌و هەموو خەڵكە، بگرە ئەگەر كەسە كوژراوەكە ناموسڵمان بێت‌و بە ناهەق بكوژرێت، پێفەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت: ( من قتل معاهَداً لم يرَح رائحة الجنة).

. ئەم تاوانە لە مانگە حەرامەكان روویداوە، كە خوای گەورە گەورەی كردوونە، بۆیە گوناه‌و خراپەش تێیاندا گەورەیە‌و، هەر خراپەیەك لەم كاتانەدا چەند قەند قات دەبێتەوە، ئەوەش بە یەكدەنگی ئەهلی سووننەیە، پەروەردیگار نیازی ئەنجامدانی گوناهی لە مەككە لە گەورە داناوە، چ جای ئەگەر گوناهەكە بكات، دەفەرمووێت: (ومن يرد فيه بإلحادٍ بظلمٍ نذقه من عذابٍ أليم).

لەسەر زانایان پێویستە پەلە بكەن لە وەستان‌و بەرپەرچدانەوەی ئەم بكوژانە تا رێ لە دوژمنكاریان بگرن‌و بیان هێننەوە سەر راستە رێگە، هەروەك ناوەندەكەمان دەخوازێت ئەم كارانە لەسەر ئیسلام‌و موسڵمانان دانەندرێن. والله أعلم. وصلى الله على سيدنا محمد....

30/9/2013

شایانی باسە ناوەندی ئیمامی شافیعی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ یەكێتی زانایان هەیە‌و، تا ئێستا سێ‌ كۆنفرانسی زانستی هاوبەشیان ئەنجام داوە.