لە ناوچەی هەورەمان بارەگای یەكێتی زانایان كرایەوە

رۆژی 30/9/2013 بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی زانایان مامۆستا مەلا عبدالله گرتكی‌و جێگری سەرۆك مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی تەنفیژی‌و سەركردایەتی‌و ژمارەیەكی زۆری زانایانی ئایینی هەڵەبجە خورماڵ بیارە تەوێڵە‌و بەرپرسانی دام‌و دەزگا حكومیەكانی ناوچەكەو لایەنە سیاسیەكان ناوچەی هەورەمانی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كرایەوە.

سەرەتای ئاهەنگەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد كە لە لایەن بەڕێز مەلا عبدالباسط خوێندرایەوە، مامۆستا  شێخ غازی بەرپرسی لقی شارەزوری یەكێتی زانایان وتاری بە خێرهاتنی پێشكەش كرد، لە میانەی ئاهەنگەكەدا سەرۆكی یەكێتی زانایان مامۆستا مەلا عبدالله گرتكی وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد، ئاهەنگەكە بە وتەیەكی بەرپرسی ناوچەی هەورەمان مامۆستا مەلا عبدالله حمە مراد كۆتایی پێهات.