لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی فراوانی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 29/9/2013 بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیان و ئامادەبوونی جێگرو كارگێڕو ئەندامانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەكانی سەربەلق لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

سەرەتای كۆبونەوەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێ‌ كردوو پاشان چەند تەورێك قسەو گفتوگۆی لەبارەوە كراو ڕاپۆرتی لێژنە ناوچەكان خوێنرایەوەو داواكاری و پێشنیارەكان تاو و توێ‌ كراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا