وتاربێژانی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەكەی هەولێرییان كرد

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 بەمەبەستی ئیدانەكردنی تەقینەوەكەی رۆژی یەك شەممەی ڕابردووی بەردەم ئاسایشی هەولێر،  ڕۆژی 3/10/2013 لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بەسەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لق‌و، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پێش نوێژو وتارخوێنانی هەولێر‌و دەوروبەری كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا .

ئەمەو لە كۆبوونەوەكەدا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو ڕووداوە خوێناوییە كرا‌و دوعای خێر بۆ شەهیدانی ڕووداوەكە‌و، هیوای چاك بوونەوەی بەپەلەیان بۆ بریندارەكان خواست‌و، ئەوانەی بەو كارەش هەڵسان بە بكوژو دوور لە ئاین لە قەلەمدران‌و، بڕیاریش درا لە نوێژی ڕۆژی هەینی زانایانی ئاینی هەڵمەتی وشیار كردنەوەی هاوڵاتیان دەست پێ بكەن لە هەمبەر ترسناكی یەكانی  تێكچونی باری ئاسایشی هەرێمی كوردستان‌و، گوناهباربوونی هەركەسێك‌و گروپێك لە كەمتەرخەمی كردن لە پاراستنی هێمنی‌و ئۆقرەی ژیانی هاوڵاتیان‌و، پێویستی شەرعی یە بۆ هەڵسان بەبەرنگاربوونەوەی هەركەسێك بیەوێت نائارامی‌و، شلەژان‌و ترس‌و دڵەڕاوكی‌و وێران كاری بخاتەوە‌و، ژیانی خەڵك بكەوێتەمەترسی .

شایانی باسە رۆژی هەینی رابردوو زۆربەی وتاربێژەكانی كوردستان بەتایبەتی وتاربێژانی هەولێر باسیان لە زەروورەتی پاراستنی ئەمن‌و ئاسایشی هەرێمی كوردستان‌و هاوكاریكردنی هێزە ئەمنیەكان كرد بۆ رێگرتن لە هەر كارێك پشێوی ئەمنی لە وڵات بێنێتەوە.