لقی چەمچەماڵ كۆبونەوەی مانگانەی سازدەكات

راگەیاندنی لق: مەلامژدە شوانی

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بەرواری 5/10/2013 بەسەرپەرشتی مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و

بەئامادەبونی سەرجەم كارگێرانی لق و بەرپرس وكارگێرانی ناوچەكان وئەندامانی لیژنەی فەتوا لقی چەمچەماڵ كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی سازكرد،لەوكۆبونەوەدا چەندین خاڵ وبابەتی گرنگ ئاماژەی پێكراوگفتوگۆو شرۆڤەی پێویستی بۆكرالەوانەش:

1- پیرۆزبایی كردن لەسەرجەم جەماوەری خەڵكی كوردستان وحیزب وقەوارە سیاسیەكان بەبۆنەی كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ‌ كێشەوبەرێوەچونی بەشێوازێكی ئاشتی وهێمنانە.

2- بەرزنرخاندنی رۆڵی بەرچاوی زانایانی ئاینی لەوشیاركردنەوەوهاندانی خەڵكی بۆبەشداری كردن وچون بۆسەر

سندوقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

3- ئیدانەكردنی كارەتیرۆرستی وستەمكاریەكەی شاری هەولێر كەبەوهۆیەوەچەندین كەس بونەقوربانی.

4- خۆئامادەكردن بۆجەژنی قوربان ورۆڵی زانایانی ئاینی لەئاگاداركردنەوەی خەڵكی بەرامبەرفەزل وگەورەیی دەرۆژی سەرەتای مانگی ذی الحجەوعەرەفەو قوربانی.