لقی سلێمانی زانایان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست

ڕاگەیاندنی لق/ ملا محمد كەڵكە سماقی

ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 6/10/2013 لقی سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و بە ئامادەبوونی كارگێرانی لق كۆبونەوەی ئاسایی كارگێری خۆی ئەنجام دا، سەرەتا بەرپرسی لق ووتەی سەرەتای كۆبونەوەكەی  پێشكەش كردو پاشان بواری دا بەئەندامان ڕاو بۆچون و پێشنیارەكانیان بخەنە روو كە زیاتر جەخت لەم چەند خاڵانەی خوارەوە كرایەوە :

1-     بەستنی كۆڕو سیمینار بۆ ووتاربێژانی شاری سلێمانی .

2-     ڕۆڵو پێگەی لیژنە فتواكان دیاری بكرێت و بخرێنە بواری كارپێكردنەوە .

3-     لەساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا ملا (عبدالرحمن داربەرولەیی )كە ناسراوە بە مامۆستا عبدالرحمن ی كۆل كە یەكێكە لەزانا بەرچاوەكان و خزمەت گوزاری شاری سلێمانی لە بواری فەتوای شەرعی ، كۆڕێكی زانستی ببەسترێ‌ و رێز لە كۆمەڵێك لەزانایانی بەرچاوی شارەكە بگیرێ‌ .

ئەمەو چەند خاڵێكی تر ووتو وێژی لەسەر كرا وهەر هەمان ڕۆژ دوابەدوای  كۆبوونەوەی كارگێری بە ئامادە بوونی كارگێرانی لق و گشت بەرپرس ناوچەكان كە بریتین لە (8) ناوچە كۆبوونەوەی بەرفراوانی لقی ئەنجام دراو سەرەتا بوار درا بە یەك بە یەكەی بەرپرس ناوچەكان كە ڕاو بۆچون و پێشنیارەكانیان بخەنە ڕوو كە زیاتر جەخت لەم خاڵانەی خوارەوە كرایەوە :

1-     دانیشتنی مانگانەی ناوچەكان ئەنجام بدرێت .

2-     بەستنی كۆڕو سیمینار بۆ زانایان بەپێویست زانرا .

لە كۆتایدا بە خوانی نیوەڕۆ لە بارەگای لق كۆتایی بە دانیشتنەكە هات .