مامۆستا عبد الحمید سیوه‌یلی سوپاسنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات

مامۆستا مه‌لا عبد الحمید سیوه‌یلی كه‌ كارگێڕی ناوچه‌ی سلێمانی سه‌ر به‌ لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانه‌‌و، پیشه‌كه‌ی له‌ سنووری هه‌ڵه‌بجه‌، داوای كردبوو بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ ناو شاری سلێمانی، چونكه‌ دانیشتووی شاره‌كه‌یه‌‌و، به‌ شاهێدی لقی سلێمانیش وتاربێژێكی باشه‌، داوای كردبوو كاری وتاربێژیش بكات، یه‌كێتی زانایانیش به‌دواداچوونی بۆ كاره‌كه‌ی كرد.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان مامۆستا عبد الحمید سیوه‌یلی گووتی: سوپاس‌و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانایان‌و لقی سلێمانی ده‌كه‌م، كه‌ ئه‌مڕۆ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عبد الله سه‌رۆكی زانایانم كرد‌و، به‌وپه‌ڕی سنگفراوانییه‌وه‌ پشتیوانی كردم، پێشتریش لقی سلێمانی به‌ جددی به‌ دواداچوونی بۆ كردبوو، بۆیه‌ سوپاسی گه‌رمیان ده‌كه‌م‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته‌، هیوادارم هه‌میشه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ماڵی مامۆستایانی ئایینی بن‌و، خۆیان به‌ پشتیوان‌و خاوه‌نی مامۆستایانی ئایینی بزانن.