یەكێتی زانایان: جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز یەكێتی زانایان خۆی بە شەرەفمهند دەزانێت پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان بە گشتی‌و كوردستان بەتایبەتی بكات، لە ناویشیانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی بەرێز دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشبەختی‌و قبوڵبوونی نزا‌و پاڕانەوەكان‌و، ئاودانی دڵە تینووەكان‌و، هاتنەدی مانا راستەقینەكانی جەژنی قوربان لە ئازادی‌و بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی‌و برایەتی، هەروەك پێویستە لەم رۆژە پیرۆزەدا هەموو هەوڵ‌و تواناكان یەكخەین بۆ پێكەوەكاركردن لە پێناوی وەلاوەنانی گرژی‌و ئاڵۆزی‌و ناخۆشییەكان‌و، پاراستنی برایەتی‌و ئاشتی‌و یەكڕیزی.

دووبارە جەژنی قوربان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت‌و، خوای گەورە تاعەت‌و خواپەرستی هەموو لایەكمان قبوڵ بكات‌و، حەج‌و دوعا‌و پاڕانەوەی حاجیەكانیشمان قبوڵ بكات.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

14/10/2013