گوندی قه‌ڵای ته‌په‌گه‌ڕوس : لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سه‌رپه‌رشتی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گونده‌كه‌ی كرد

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چواشه‌ممه‌ 9/10/2013 و له‌ كه‌شێكی ئیمانی پڕتام و چێژدا و به‌ئاماده‌بوونی دانشتوانی گونده‌كه‌و به‌رپرسانی ئه‌وقافی كه‌لار لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گوندی قه‌ڵای ته‌په‌گه‌ڕوسی كرد
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا عومه‌ر فارس كارگێڕی لقی گه‌رمیانه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌و پاشان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان له‌ ووته‌یه‌كدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی ئاراسته‌ی دانشتوانی گونده‌كه‌ كردو داوای كرد كه‌ به‌نوێژوو په‌رستشه‌كانیان زندوێتی مزگه‌وته‌كه‌ ڕاگرن و پاشان تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی مزگه‌وت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا .