لقی شه‌‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌‌ماهه‌‌نگی به‌‌رێوه‌به‌‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ به‌شداری سیمینارێك ده‌كات

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌١٣/١٠/2013 ز لقی شه‌‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ به‌شێكی به‌رچاو له‌ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌شداریان كرد له‌ سیمینارێك له‌ ژێر ناونیشانی (رۆلی زانایانی ئایینی له‌ رێگرتن له‌ خۆكوشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێ ئومێدی ) كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئاینده‌ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ رێكخرا بوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان (دوكتۆر جمال كۆیی و دوكتۆر عمر په‌تی) باسیان له‌ خۆكوشتن و یاساكان و هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كانیان كرد كه‌ بوو به‌ مایه‌ی خۆشحالی ئاماده‌بوان و سوود وه‌رگرتن له‌ په‌یامه‌كان.

م. یوسف علی گه‌ره‌وه‌یی

راگه‌‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان