لێژنه‌ی فه‌توا روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی نوێژی هه‌ینی‌و جه‌ژن‌و رۆژووی شه‌شه‌ڵان بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ سه‌روه‌به‌ندی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

روونكردنه‌وه‌كه‌ی لێژنه‌ی فه‌توا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیاری شه‌رعییه‌، كه‌ بریتین له‌:

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر وتاری هه‌ینی‌و جه‌ژن له‌ یه‌ك رۆژ بوون، ئایا دروسته‌ ته‌نها یه‌كیان بكرێت؟

دووه‌م: ئایا رۆژووی شه‌شه‌ڵان راسته‌وخۆ له‌ دوای رۆژی جه‌ژن ده‌كرێت یان نا؟

سێیه‌م: ئایا كه‌سێك ئه‌گه‌ر رۆژووی قه‌رزی له‌سه‌ر بێت، یان رۆژووی نه‌زر بگریت، ئه‌گه‌ر له‌ شه‌شه‌ڵان قه‌زای كردنه‌وه‌، خێری سووننه‌ته‌كه‌شی ده‌گاتێ‌ یان نا؟

وه‌ڵامه‌كان له‌ به‌شی فه‌توا له‌ ماڵپه‌ڕی (zanayan.org) هه‌یه‌، یان به‌م لینكه‌:

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26383