له‌ رۆژانی جه‌ژنی قورباندا لقی سۆران مامۆستایانی ئاینی‌و كه‌سایه‌تی سنوره‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌ مه‌به‌ستی جه‌ژنه‌ پیرۆزانه‌ شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و نوێنه‌رانی ناوچه‌و رێكخراوه‌كانی سنوری لقی سۆران سه‌ردانی چه‌ندین مامۆستای ئاینی‌و كه‌سایه‌تی سنوره‌كه‌یان كرد، كه‌ بووه‌ مایه‌ی خۆشحالی‌و جێگه‌ی سوپاس‌و پێزانین له‌لایه‌ن مامۆستاو كه‌سایه‌تی‌و پیاوماقولانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.
هه‌روه‌ك له‌باره‌گای لقیش به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی‌و هه‌روه‌ها مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران پێشوازیان كرد له‌ چه‌ندین مامۆستای ئاینی‌و نوێنه‌رانی دام‌و ده‌زگا حزبی‌و ئیداریه‌كانی سنوره‌كه‌و جه‌ژنه‌ پیرۆزانه‌یان له‌ یه‌كتر كرد.