چه‌ند چالاكییه‌كی لقی سلێمانی زانایان

ڕاگه‌یاندنی لق / ملا محمد كه‌ڵكه‌سماقی

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی لقی سلێمانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 10/10/2013 نوێنه‌ری لقی سلێمانی كه‌ پێكهاتبون له‌ به‌ڕێزان مامۆستا عه‌تا پێنجوێنی جێگری لقی سلێمانی و ملا محمد كه‌ڵكه‌ سماقی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لق وه‌ نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی (1 ،2 ،3 ،4 ) ی یه‌كێتی زانایان به‌شداریان كرد له‌ مێزگردێك كه‌ گفتو گۆیه‌كی كراوه‌ بوو ساز درابوو له‌سه‌ر (یاسای توندو تیژی خێزانی) كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی گه‌شه‌ پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت( C.D.O) و به‌ هاوكاری ڕێكخراوی هاریكاری گه‌لی نه‌رویجی (N.P.A ) سازدرا بوو وه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌  ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ی له‌ شاری سلێمانی كه‌ به‌شداری گفتوگۆ كه‌ بوون ، جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئاماده‌بوانی نوێنه‌ری زانایان به‌ڕاو بۆچونه‌كانیان له‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه‌ له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پیرۆزه‌وه‌ گفتوگۆكه‌یان زیاتر گه‌رم و گوڕكردو سه‌رنجی به‌شداربوان و به‌تایبه‌تی هه‌ردو ڕێكخراوی ناوبراو ڕاكێشا و له‌ كۆتایدا هه‌ردوو ڕێكخراو سوپاس و پێزانینی خۆیانیان بۆ لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان ده‌ربڕی له‌ به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌ بوونیان له‌ هه‌ر كاتو ساتێكدا كه‌ داواكارین بۆ هاوكاری له‌ كۆتایدا گفتو گۆكه‌ به‌سه‌ر كه‌وتویی به‌كۆتا هات .

هه‌ر له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ كانی لقی سلێمانی شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبون له‌ به‌ڕێزان مامۆستا حمید ڕه‌باتی و مامۆستا عباس خدرو مامۆستا محمد كه‌ڵكه‌ سماقی به‌شداریان كرد له‌ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (عوسمانی ملا قادری صه‌راف) كه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ( الصراف )ه‌ وه‌ دروست كراوه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی پڕ شكۆدا سه‌ره‌تا به‌ چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد پاشان ووته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه‌ پاشان ووته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ به‌ ڕێز كاك حاجی عیرفان پاشان ووته‌ی لقی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا عباس خدر له‌ ووته‌كه‌یدا پیرۆزبایی و سوپاسی لقی سلێمانی ومه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ گشت ئاماده‌ بووان و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕاگه‌یاند .

له‌ كۆتایدا ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ دابه‌شكردنی شیرینی و به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ به‌ كۆتاهات .