لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ كۆنفرانسی هه‌رێمایه‌تی بنبركردنی گه‌نده‌ڵی كرد

 

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

سه‌ر له‌ به‌یانی 26 / 10 / 2013  شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری كه‌ پێك هاتبوون له‌ مامۆستا مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی‌و مه‌لا معروف روستایی ئه‌ندامانی لق‌و به‌رێز مامۆستا مه‌لا ئوسامه‌ باڵه‌كی  به‌شداریان كرد له‌ كۆنفرانسی هه‌رێمایه‌تی بنه‌ماكانی ڕاگه‌یاندن‌و ستراتیژی نیشتمانی بۆ بنبركردنی گه‌نده‌ڵی له‌ ژێر دروشمی (پێكه‌وه‌ بۆ داڕشتنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بنبركردنی گه‌نده‌ڵی) كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی پرسی میدیا به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ئه‌نجامدرا.

شایه‌نی باسه‌ شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری كرد له‌ كۆنفرنسه‌كه‌ به‌ بابه‌تێكی له‌ ژێر ناونیشانی (( پلانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام)) .

شایه‌نی باسه‌ كۆنفرانسكه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌جوو به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ئاینی مامۆستایانی زانكۆ‌و نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس‌و كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن .

له‌ كۆتاییدا خه‌لاتی رێز لێنان له‌ لایه‌ن رێكخراوی پرسی میدا به‌خشرا به‌ به‌رێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان .