چالاكییه‌كانی لقی شاره‌زووری زانایان

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 27/10/2013لقی شاره‌زوری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی گرێدا به‌ ئاماده‌بونی مامۆستا شێخ غازی به‌رپرسی لق و مامۆستا عبدالحمید جێگری لق و سه‌رجه‌م كارگێرانی لق و سه‌رجه‌م به‌رپرسی ناوچه‌كان له‌ دانیشتنه‌كه‌دا به‌رپرسی لق تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان پاشان كتابه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خوێنده‌وه‌ دواتر ناوچه‌كان ڕاپۆرتی خۆیان خوێنده‌وه‌.

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 27/10/2013 وه‌فدێكی لقی شاره‌زور كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رپرسی  لق م.غازی و جێگری لق و كارگێڕانی لق و لیژنه‌ی فتواسه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌زوریان كرد به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز شێخ ئارام شیخ جمال به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك به‌ڕیوبه‌ری ئه‌وقافی شاره‌زور شایه‌نی باسه‌ وه‌فده‌كه‌ به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازیان لێ كراو و به‌ڕێكران.