سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی شێخ محمد خوشكانی ده‌كات

رۆژی 29/10/2013 مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و شاندێكی یاوه‌ری به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ته‌ندروستی‌و هه‌واڵ پرسین سه‌ردانی به‌رێز مامۆستا شێخ محمد خۆشكانی له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر كرد.

له‌و سه‌ردانه‌ وێڕای نزای شیفا بۆ مامۆستا شێخ محمد خۆشكانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌یی هه‌ر جۆره‌ خزمه‌تێكی بۆ به‌ڕێزیان ده‌ربڕی.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ شێخ محمد خۆشكانی كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایینی قه‌زای چۆمانه‌‌و ماوه‌یه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر خه‌وێندراوه‌‌و شوكر بۆ خوا هێدی هێدی باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت.