لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ڕاگەیاندنی لق/ ملا عبدالرحمن

بەرواری (٢٦/١٠/٢٠١٣) لقی رانیە بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی لق‌و بەرپرسانی ناوچەکان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا، سەرەتای كۆبونەوەكە بە چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر مامۆستا عەبدوڵای زەنگڵ بەرپرسی لق وێڕای بەخێر هێنانی ئەندامان دەست خۆشی کارو چالاکیەکانی لە ئامادەبوان کردو ئەم خاڵانەی خوارەوەش خرانە ڕوو:

1.    دةستخؤشيكردن لە زانایان كە هەڵساون بە هاندانی خەڵک بۆ جەژنانە‌و سەردانی كردن‌و داوای گەردن ئازایی لە یەكترو قوربانی كردن.

2.    هه‌وڵدان بۆ پارێزگاریكردن له‌ ناو‌و پێگه‌ی زانایانی ئایینی‌و، هه‌وڵبده‌ن رێگه‌ نه‌درێت كه‌سانێك خۆیان بكه‌نه‌ قسه‌كه‌ر‌و ده‌مڕاستی مامۆستایانی ئایینی، كه‌ مامۆستای ئایینی نه‌بن‌و، دوور‌و نزیك له‌ پیشه‌ی مامۆستایانی ئایینیدا نه‌بن. ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی پاراستنی پێگه‌‌و ناوی مامۆستایانی ئایینی.

3.    ئەنجامدانی چەند پرسەیەك لە ڕانیە‌و قەڵادزەو سەرکەپکان‌و چۆمان کە چەند کەسایەتیەک وەفاتیان کردبوو بە تایبەت پرسەی مەلا عەبدوڵا بێناسی.

کۆتایی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە خوێندنەوەی راپۆرتی ناوچەكان.