لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی گرێدا

سه‌‌ر له‌ به‌‌یانی رۆژی یه‌‌ك شه‌‌ممه‌٢٧/١٠/٢٠١٣ز ئه‌‌نجومه‌‌نی لقی شه‌‌قلاوه‌‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز م/تحسین خۆشناو به‌رپرسی لق و ئاماده‌بوونی كارگێرانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی له‌باره‌گای لق گرێدا سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی جه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد. ئینجا به‌رێز به‌رپرسی لق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌ رووی ئاماده‌بوان كرده‌وه‌ به‌ خستنه‌ رووی ئه‌و نوسراوو رێنمایانه‌ی كه‌وا له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی گه‌یێندرا بوون بۆ لقه‌كان دواتر گفتو گۆ كرا له‌سه‌ر رۆلی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی كه‌نالێكی لۆكاڵی كه‌ به‌م زوانه‌ ده‌كه‌وێته‌ كار‌و پێدانی پێشنیازو ڕاو سه‌رنجی پێویست و گونجاو به‌ كه‌ناله‌كه‌و ئاماده‌یی لقی شه‌قلاوه‌ بۆ هاوكاربوونی له‌گه‌ل كه‌ناله‌كه‌ دواتر پیرۆزبایی كرا له‌ به‌رێز م/ یونس باویانی و ستافی رێكخراوی حوجره‌ بۆ تواناسازی ئایینی به‌ بۆنه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یان، كه‌ به‌ كورتیش پێناسه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌یانی كرد بۆ ئاماده‌بووان شایه‌نی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ هات.

م/یوسف علی گه‌ره‌وه‌یی _ شه‌قلاوه‌

ڕاگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌‌ی یه‌كێتی زانایان