لقی چه‌مچه‌ماڵى زانايان كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجام ده‌دات

راگه‌یاندنی لق:مه‌لامژده‌شوانی.

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 31/10/2013 به‌ سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی لق مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی و به‌ ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م كارگێرانی لق وبه‌رپرس و كارگێرانی ناوچه‌كان وئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توا لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی به‌ ئه‌نجام گه‌یاند، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پاش خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێكی

قورئانی پیرۆزو چه‌ند دوعاو نزایه‌ك ئه‌م خاڵ و ته‌وه‌ ره‌ گرنگانه‌ به‌ تێرو ته‌سه‌لی قسه‌وباس وگفتوگۆی له‌سه‌ر كرا وه‌ك:

1-پێشوازی كردنی سه‌ری ساڵی كۆچی و چركردنه‌وه‌ی وتاری مامۆستایانی ئایینی له‌سه‌ر گرنگی كۆچ و ده‌ست كه‌وته‌كانی.

 2- په‌یوه‌ست بون وجێ‌ به‌جێ‌ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زایان و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینیه‌وه‌ و لانه‌ دان لێی.

3- جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌پابه‌ندبون بونی كارگَیرو  ئه‌ندامانی لق و ناوچه‌كان به‌ كاتی ده‌وامه‌وه‌.

4- رۆیشتنی گه‌نجان بۆ سوریاو رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و فیتنه‌و كاره‌ نارێكانه‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ ئاین و نیشتیمان ناكه‌ن.             

5- سازدانی راپرسیه‌ك له‌ نێو سه‌رجه‌م به‌شداربوان له‌سه‌ر كارو چالاكیه‌كانی به‌شه‌كانی لق له‌پێناو چاره‌كردنی

خاڵه‌ لاوازو كه‌موكورتیه‌كان.