مەكتەبی تەنفیزی پێشوازی دەكات لە وەفدێكی خاچی سووری نێودەوڵەتی

ئەمڕۆ 4/11/2013 مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد لە وەفدێكی خاچی سوری نێودەوڵەتی كە پێكهاتبوو لە (پاترك موغان‌و شاندی یاوەری)، سەرەتا لە لایەن مامۆستا عەبدولڵا گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان بە گەرمی پێشوازیان لێكراو، لە دوای بەخێرهێنانیان خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانەی وەفدەكە دەربڕی‌و، دواتر پێناسێكی رێكخراوی یەكێتی زانایانی بۆ وەفدی مێوان كردو رایگەیاند: ئێمە لە سەرتاسەرسی كوردستان كار دەكەین‌و (16) لقمان هەیەو دروستبوونی ئێمە بۆ مەبەستی خزمەتكردنی زانایانی ئایینی‌و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی‌و سەرپەرشتی كردنی فەتوا لەكوردساتان‌و هتدە....

دواتر وەفدی مێوان مەبەستی سەردانەكەیان روون كردەوە كە دەیانەوێ سەرژمێریەكی سەرتاسەری بكەن بەمەبەستی بەدواداچوونی بێسەرو شوێنكراوەكان لە عیڕاق‌و كوردستان‌ بۆ زانینی ئەو خانەوادانەی كەسێكیان بزربووەو تا ئێستا بێ سەرو شوێنن، جا لە شەڕی نێوان عێراق-ئیران بێت یان هه‌ر جه‌نگێكی سەردەمی رژێمی پێشووی عیراق یا لە دوای رووخانی ئەم رژێمە بێت.

وە سەرژمێریەكە پەیوەندی دەبێت بە هەموو لایەنەكانی خێزانی بزربووەكە لە رووی یاسایی‌و ئابووری‌و كۆمەڵایەتی‌و دەرونی‌و هتد...

هه‌روا (باترك موغان) داوای زانیاری دەربارەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە مامۆستا عەبدولڵا كرد، جەنابیشیان لای خۆیەوە بە شێوەیەكی ورد زانیاری دەربارەی ئیسلام‌و رێ‌و شوێنی  مردوو ناشتن‌و حوكمی ئافرەتی مێرد بزربوو چەندەها حوكمی تری شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامی بۆ وەفدی مێوان روون كردەوە.

لە دوای دەربڕینی پشتیوانی بۆ وەفدی خاچی سووری نێودەوڵەتی میوانەكان بەڕێزەوە بە ڕێكران.