بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ)
موسڵمانانی به‌ڕێز
رۆژووگرانی به قه‌در
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان له‌سه‌ر بێت.
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی یه‌كه یه‌كه‌تان ده‌كه‌ین‌و، له خوای مه‌زن داواكارین رۆژوو عیباده‌تی هه‌موو لایه‌كمان قبوڵ بێت‌و، له كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی له ریزی ئه‌وانه بین، كه لێبووردنی خوایی ده‌یانگرێته‌وه.
به‌ڕێزان: یه‌ك له سیما‌و تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره دیاره‌كانی جه‌ژنی موسڵمانان بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی خۆشهویستیو لێبووردن‌و پێكه‌وه‌ژیانه، بۆیه هیوادارین له‌م جه‌ژنه‌دا، سه‌رجه‌م موسڵمانان به رۆحیه‌تی یه‌كتر قبوڵكردن لێكتر ببوورن، هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ی دڵیان له یه‌ك زویر بووه جا له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت زمانی رێز‌و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌و یه‌كترویستن دروشمی ئه‌م جه‌ژنه‌مان بێت‌و، له سایه‌ی ئه‌م خۆشهویستیو ئیمانه‌شه‌وه، خوای مه‌زن به‌ره‌كه‌ت‌و میهره‌بانی خۆیمان به‌سه‌ردا ببارێنێت.
دووباره جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
8/9/2010
|