بۆ ماڵئاواییكردن سەرۆكی لیژنەی ئەوقافی پەڕلەمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی تەنفیزی دەكات

بە بۆنەی كۆتایی هاتنی كاری لیژنەی ئەوقاف لە پەڕلەمانی كوردستان سەرۆكی لیژنەكە د. بەشیر خەلیل حەداد سەردانی مەكتەبی تەنفیزی كردو لە لایەن مامۆستا عەبدولڵا گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مامۆستا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆك‌و مامۆستا محمد وەرتی‌و مامۆستا جعفر گوانی‌و مامۆستا دڵشاد گەڵاڵی بە گەرمی پێشوازی لە جەنابیان كرا.

لە سەرەتای وتەكانیدا د. بەشیر وتی: زۆر سوپاسی یەكێتی زانایان دەكەم كە بە هەموو شێوەیەك هاوكارو هەماهەنگ بوونە لە كاركردنمان لەم خوولەی پەڕلەمانی كوردستان بە تایبەتی لە پرسە ئایینیەكان، وتی:  لێرەوە بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كارەكانم من ماڵئاواییتان لێدەكەم وەك سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف.

لە بەرامبەر هەموو ئەو كارو چالاكیانەی كە لیژنەكەی پەڕلەمانی كوردستان پێی هەڵساوە لە ماوەی كاركردنی چوار ساڵی رابردوویان سەرۆكی یەكێتی زانایان سوپاسی لیژنەی ئەوقافی كردو، ئاماژەی بەوەكرد كە لیژنەی ئەوقاف تا رادەیەكی زۆر لە ئاستێكی پێویست دابوون بەرامبەر بە داواكاریەكانی زانایانی ئایینی.

لە دواییدا سەرۆكی یەكێتی زانایان دیاری رێزلێنانی پێشكەش بە سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف كردو جەنابیشیان لەلایەن خۆیەوە لە رێی سەرۆكی یەكێتی زانایانەوە دیاریەكی رێزلێنانی بەخشیە یەكێتی زانایان بەرامبەر هەماهەنگی‌و هاوكاریەی هەبووە لە نێوان.