ته‌له‌فزیۆنی زانایان كه‌وته‌ كار

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ (4/11/2013) په‌خشی ئه‌زموونی كه‌ناڵی زانایان كه‌وته‌ كار.

له‌م باره‌وه‌ مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ بۆ سایتی زانایان گووتی: ماوه‌یه‌كه‌ ئاماده‌سازیمان كردبوو بۆ خسته‌كاری په‌خشی كه‌ناڵی زانایان، كه‌ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی دیجیتاڵه‌‌و، جارێ‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ قه‌زاو‌و ناحیه‌كانی په‌خش ده‌كرێت‌و، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ سنووری شاری دهۆك‌و سلێمانیش ده‌كه‌وێته‌ كار. ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كه‌ ئاماده‌سازیمان هه‌بوو بۆ به‌كارخستنی په‌خشه‌كه‌ی به‌ڵام به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی 1435 دوامان خست، چونكه‌ ویستمان له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی كۆچی په‌خشه‌كه‌ ده‌ست پێ بكات.

پشه‌ به‌ خوا كاری باش ده‌كه‌ین‌و، هیوادارین هاووڵاتیانیش به‌ تێبینی‌و سه‌رنجه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ندمان بكه‌ن.