لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان مامۆستایانی زراره‌تی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی

 سه‌ر له‌ ئێواره‌ی  3 / 11/ 2013  شێخ نیاز راغب دێگه‌یی  به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كی یه‌كێتی زانایان، هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا مه‌لا عبد الجباری زه‌رگه‌زه‌وی ‌و مامۆستا مه‌لا محمدی قه‌په‌كیانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری زراره‌تی له‌باری ته‌ندروستی هه‌ردوو مامۆستایانی ناوداری زراره‌تیان پرسی، مامۆستایان زۆر خۆشحال بوون به‌م سه‌ردانه‌ی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان .شێخ نیاز به‌رپرسی لقی هه‌ولێر به‌مامۆستایانی راگه‌یاند ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌ت زانایانی ئاینی دابین .، دواتر به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهاتنه‌وه‌ له‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی ماموستا مه‌لا گاهری به‌حركه‌یان كرد .