كه‌لار : شاندێكی لقی گه‌رمیان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا اسماعیل محمد ده‌كه‌ن

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی  سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 5/11/2013 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری لێپرسراوی لق و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسیراوای لق و مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لا وه‌هاب پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگه‌وتی صه‌لاحه‌دین سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا ئیماعیل موحه‌ممه‌د قادر ووتاربێژی مزگه‌وتی گوندی ساڵه‌ح ئاغایان كرد

له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ مه‌به‌ست لێی لێپرسینه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی مامۆستای ناوبراو بوو پاش ئه‌وه‌ی توشی ڕووداوی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبێل بوو شاندی لق سوپاسی خوایان كرد كه‌ له‌ ڕووی گیانیه‌وه‌ مامۆستا سه‌لامه‌ته‌و دوعاخواز بون خوای گه‌وره‌ قه‌ره‌بوی باشتری بۆبكاته‌وه‌و بیپارێزێت له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستای ناوبراو سوپاسی شاندی لقی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن