لقی پشدەر ئاهەنگی هیجرەت ساز ئەكات

رۆژی 5/11/3013  لقەكەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقاف و خوێندنگەی ئاینی پشدەر  بەبۆنەی هیجرەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان ( حەزرەتی  محمد ) صلی الله علیە وسڵم لەمەككەی پیرۆزەوە بۆ مەدینەی پڕنور ، وە نوێ‌ بوونەوەی ساڵی تازەی كۆچی 1435 ئاهەنگێكی پڕشكۆداری جەماوەری ساز كرد  لەمزگەوتی ( شێخ عبدالقادری گەیلانی ) لە قەڵادزێ‌ ، ئەوەی شایەنی باسە زۆربەی دامودەزگاحكومی و حیزبیەكان و جەماوەرێكی زۆر لەبرایان و خوشكان ئامادە بوون ، وەبەرنامەی ئاهەنگەكەمان بەمشێوەیە لەلایەن پێشكەشكاروە م ملا عمرحاجی خدر بەرسولییەوە پێشكەش كرا:

1/ چەندئایەتێك لەقوڕئانی پیرۆز لەلایەن م ملا حمدی محمد خانقا ،

2/قصیدەی بردە المدیح لەلایەن م ملا عبدالله حاجی رسول و م ملاخدری قارئ .

3/ وتەی بەخێرهاتنی وتاربێژی مزگەوتەكە ــ م ملا سید عبدالرحمن ــ .

4/ سرودێك لەلایەن قوتابیانی خوێندنگەی ئاینی پشدەر .

5/ ووتاری لقی پشدەری یەكێتی زانایان لەلایەن لێپرسراوی لق م ملا احمدی خانقا.كەتیشكی خستەر ئەو ئامانج و ئەهدافانەی لەهیجرەتدا وەدەستهاتن ، لە برایەتی و یەكریزی و بەیەكەوەژیان و دەستور و دامەزراندنی دەوڵەت و هێز و مزگەوت و ڕۆڵی مزگەوت و صوڵح و ئاشتەوایی و ....هتد

6/ پارچە شێعرێك... 7/ وتاری قائممقامیەتی پشدەر ...

8/ سرودێكی تر لەلایەن قوتابیانی خوێندنگەی ئاینی پشدەر ...

9/ وتاری تێبینەرایەتی ئەوقافی پشدەر لەلایەن بەڕێوەبەر ,م ملا صالح ..

10/ وتاری خویندنگەی ئاینی پشدەر لەلایەن بەڕێوەبەر,  م ملا هیوا  ..

11/ كۆتای بە قصیدەی كوردی و شیرینی دابەشكردن بەسەر ئاماەبوواندا ..