سەر لە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە (10/11/2013) مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی زانایان بە یاوەری مەلا دڵشاد گەڵاڵی لە پەیوەندیەکانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەکادیمیای کوردیان کرد لە هەولێر. لەلایەن بەڕێزان د. نوری تاڵەبانی و ئەندامانی کارای ئەکادیمیا بە گەری ثێشوازی کران، لە دیدارەکەدا باس لە زەرورەتی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندی هەردولا کرا، بەتایبەتی لە بواری لێکدانەوەی ئەدەبی و رۆشنبیری و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە لایەنی رۆشنبیریەوە. لەو بارەوە سەرۆکی زانایان گووتی: ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە هەر شتێک بێتە پێشمانەوە پرس و ڕا بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، دیارە ئەم ئەکادیمیا بەڕێزەش بەشێکی زۆری لەم لایەنە بەر دەکەوێت بەتایبەتی کە کەسایەتیە ليهاتوو بە تواناکانی بواری ئەدەبی تێدانە. لەلای خۆیەوە دکتۆر نوری خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و هەموو پشتیوانی خۆیی و ئەکادیمیەکەیان دەربڕی و هیوای بەردەوامی ئەم پەیوەندیانەی خواست. |