رۆژی 7/11/2013 دوای نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن مامۆستا مه‌لا حمدامین ده‌ربه‌ندی كۆچی دوایی كرد. مامۆستا كه‌سایه‌تیه‌كی دیار‌و مامۆستایه‌كی ئایینی بوو، به درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووه‌و بگره له رووی ئاشته‌وایی كۆمه‌لایه‌تی‌و كاری پیشه‌یی خزمه‌تێكی به‌رچاوی نواندووه، دوای چه‌ند ساڵێك نه‌خۆش كه‌وتنی كۆچی دوایی كرد. به‌و بۆنه‌وه وێڕای هاوخه‌می زۆرمان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كاری ده‌كه‌ین‌و له‌خوا ده‌پاڕێینه‌وه خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و سه‌برو ئارامیش به خانه‌وانه‌ی ببه‌خشێت.. ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان |