له نێوان رۆژانی 9_10/11/2013 له هۆڵی ئه‌وقافی سۆران‌و به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدان به‌ئاستی رۆشنبیری مامۆستایانی ئایینی‌و ئاشناكردنیان به‌بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیارو هاوچه‌رخه‌كانه‌وه خولێكی رۆشنبیری به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌ڕێوه‌چوو. له‌و خوله‌دا كه (100) مامۆستا‌و پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وته‌كان تێیدا ئاماده‌بوون چه‌ند بابه‌تێك پێشكه‌ش كرا، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به كاری پیشه‌یی زانایانی ئایینیه‌وه هه‌بوو. له ده‌سپێكی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌شدا وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، له‌وته‌ێكی دا (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی )به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران تیشكی خسته سه‌ر گرنگی خوله رۆشنبیریه‌كه‌و مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌وی خوله‌كه‌شی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه، هه‌روه‌ك رونیشی كرده‌وه كه‌له‌لایه‌ن پسپۆران وشاره‌زایانی بواری ئایینی‌و شه‌ریعه‌ت چه‌ندین لێكۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به‌بابه‌ته‌كانی وتار بێژی‌و فیقهی‌و نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌ش ده‌كرێ كه‌ماوه‌وه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ. له رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ش دوو بابه‌ت پێشكه‌ش كران‌و گفتوگۆی كراوه‌یان له‌باره‌وه كرا، كه یه‌كه‌میان له لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانه‌وه بوو، له ژێر ناونیشانی: تێڕوانینه فیقهیه‌كانی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعیانه. هه‌روه‌ها بابه‌تی دووه‌م له‌لایه‌ن به‌رێز د. یاسین به‌حركه‌یی له‌سه‌ر بابه‌تی _ئیجتهادی زانایان‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا_. له رۆژی دووه‌می خوله‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه دوو بابه‌ت پێشكه‌ش كران كه یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا جعفر گوانی له‌ژێر ناونیشانی (چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جیاوازیه فیقهی‌و فكریه‌كانه‌وه) بوو، بابه‌تی دووه‌میش له‌لایه‌ن به‌رێز د. مادح مه‌لا محمد به‌رزێوه‌یی له‌باره‌ی _دیارده‌ی ته‌كفیر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانانه‌وه_ پێشكه‌ش كرا. جێی ئاماژه پێدانه ئه‌مه پێنجه‌مین خولی رۆشنبیریه كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كرێته‌وه. |