لقی سۆرانی یەكێتی زانایان چەند دام‌ودەزگایەك بەسەردەكاتەوە

رۆژی 7/11/2013 شاندێكی لقی سۆران بەسەرۆكایەتی مامۆستا مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و ئەندامیەتی هەریەك لە مەلامستەفا باپشتی‌و، مەلاملحم گەردی كارگێرانی لق بەیاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران:  مەلاوەیسی مەلاسەعید، بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی‌و لێك نزیكبونەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانیان كردو لەلایەن بەرێوەبەر عەمید (ئەسكەندەر)و جێگری بەرێوەبەر عەقید (عیماد) بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

ئەمەو لەدانیشتنێكدا تاوتوێی رەوشی ئەمنی‌و پاراستنی ژیانی هاوولاتیانی سنورەكە كراو هەر بەوبۆنەیەوە شاندەكە سوپاسی بەرێوەبەرایەتیەكەیان كرد سەبارەت بەكارو چالاكیەكانیان‌و رێگرتن لەهەركارێكی نامۆو تێكدەرانە كەببێتە هۆی پەشێوی ‌ونائارامی ناوچەكەو كۆنترۆڵكردنی تاوانباران‌و سەروەركردنی یاسا لە سنورەكەدا.

لە لایەكی ترەوە  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ستایشی رۆلی زانایانی سنورەكەیان كردكە هەمیشە بونەتە پردی پەیوەندی بۆزیاتر خزمەتكردنی ناوچەكەو كەمكردنەوەی كێشەو ئاریشەكانی هاووڵاتیان، دووپاتی هاوكاری نێوانیشیان كردەوە بۆزیاتر خزمەتكردنی سنورەكە.

لە بەسەركردنەوەیەكی تریاندا هەمان شاند سەردانی بەرێوەبەرایەتی ناحیەی (دیانا)ی كردو لەلایەن (هەڤال جەوهەر) بەڕێوەبەری ناحیە پێشوازیان لێكرا، شاندەكە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری ناحیە پیرۆزبایان ئاراستەی بەرێزیان كردو هیوایان خواست لەكارو چالاكی‌و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی سنورەكەی سەركەوتوبێت.

بەڕێزیشیان لەلایەن خۆیەوە سوپاسی بەسەردنەوەی كردو خۆشحاڵ بوو بەدیداری شاندی زانایانی سنورەكە.

هەرهەمان شاند بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەوروبەری سۆرانی بەسەركردەوەو لەگەڵ بەڕێوەبەرو كارمەندانی بەرێوەبەرایەتیەكە جەخت لەهەماهەنگی‌و هاوكاری نێوانیان كرایەوە.