لقی ڕانیە لەکۆمەڵە چالاکیەکدا


بەرواری 2/١١/٢٠١٣ شاندێکی لق بەشداری کرد لە بەخێر هاتنەوەی حاجیانی ماڵی خوا لە  چۆمان‌و شیوەلۆک‌و بنگردان، وەکۆمەڵێک حاجی تری دەڤەری بیتوین.

لەبەرواری ٤/١١/٢٠١٣ شاندێکمان بەشداری کرد لە پرسەی کاروان کاکە مین سەردڕەیی کە لەدەرەوەی ووڵات وه‌فاتی كردبوو پرسەکەی لە قەزای سۆران بوو.

٣-بەرواری ٥/١١/٢٠١٣ لە هۆڵی (٥)ی ئازار ڕاگەیاندنی لق بەشداری کردلە ئاهەنگێک کە ڕادیۆی کۆمەڵ بە بۆنەی کۆچی پێغەمبەر(د-خ) بۆ مەدینە سازی دابوو، کە تیایدا چەندین شیعرو سرودی ئایینی پێشکەش کران.

٤-لە بەرواری٧/١١/٢٠١٣ شاندێکی لقەكەمان سەردانی ملا احمد مێرگەسەری کرد لەگوندی مێرگەسەر، کەجەنابیان ماوەیەکی زۆرە نەخۆشەو لە سەر جێگاکەوتوە، ئەمەو هەر لە هەمان رۆژدا بەشداریمان کرد لە وۆرک شۆپێک لە کتێبخانەی گشتی ڕانیە دەربارەی پەیوەندی نێوان کۆمپانیاو رێکخراوی دڵسۆز کەسەرکەوتوانە کۆتایی هات.

بەرواری ٧/١١/٢٠١٣کارگێڕی ڕاگەیاندنی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان لە هەولێر بەشداری کرد لە مەراسیمی ڕێزلێنان لەو پۆلە خوێندکارەی کە دەرچوی زانکۆی ئەزهەربوون لە وڵاتی میسر، کە مەکتەبی تەنفیزی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچیەوە سازی دابوو .

لە بەرواری ٩/١١/٢٠١٣ شاندێکمان بەشداری کرد لە پرسەی خودا لێیخۆش بێت محمود ئاغای شێخانی سەر بە قەزای چۆمان کەجەنابیان کەسایەتیەکی دیاری ناوچەکەبوو .

بەرواری١٠/١١/٢٠١٣ لقی ڕانیە لەبارەگای لق کۆبونەوەیەکی سازدا لە گەڵ ئەو دەستەیەی ڕێکخراوێکی نوێیان   دانابوو، بەڵام بڕیاریاندا کە ئەو ڕێکخراوە بگۆڕن بۆ (ڕێکخراوی فێرخوازانی شەرعی)، ئەگەر خۆشیان شیاوبن ببن بەئەندامی یەکێتی زانایان، لقی رانیەش ئەمەی لێ قبوڵ کردن‌و خۆشحاڵی دەربڕی کە ئەگەر لەگەڵ پەیرەوی یەکێتی زانایان بگونجێن دەیانکەن بە ئەندامی ئەو یەکێتیە، ئەوانیش بە وە خۆشحاڵ بوون‌و سوپاسی لقی رانیەیان کرد بۆئەو ئامادەبونەو پابەندی خۆیان دوپات کردەوە.