لقی چه‌مچه‌ماڵی زانایان جه‌ژنانه‌ پیرۆز ده‌كه‌ن

- بۆ / موسڵمانانی به‌ڕێزی سنو‌وری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ‌و ده‌‌ور‌وبه‌ری
- بابه‌ت / پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
-
- به‌خته‌‌وه‌رین به‌نا‌وی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقه‌كه‌مان ‌و سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی یه‌‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ‌و خۆشه‌‌ویست بكه‌ین، خوازیارین په‌ر‌وه‌ردگار عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی له‌هه‌مو‌و لایه‌كمان ‌وه‌رگرتبێت .
- به‌ڕێزان به‌ پێویستی ده‌زانین ‌وه‌كو پێشوازیی كردنێك له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌‌و خۆپاراستن له‌هه‌ندێ‌ دیارده‌ی دزێو ‌و نه‌شیاو چه‌ند خاڵێك ئاراسته‌ی ئێوه‌ی با‌وه‌ڕدار ‌و خواناس بكه‌ین به‌ هیوای جه‌ژنێكی پڕ خۆشی ‌و كامه‌رانی .
- 1- پێویسته‌ موسڵمانان ئه‌م جه‌ژنه‌ بكه‌ن به‌ ‌وێستگه‌ی ئاشتبو‌ونه‌‌وه‌‌و در‌وستكردنی ته‌بایی ‌و برایه‌تی ‌و یه‌ك ڕیزی نێوانیان ئه‌‌وه‌ش به‌ سڵا‌وكردن له‌ یه‌كتر ‌و ڕ‌وخۆشی ‌و پیرۆزبایی ‌و گه‌ردن ئازادی ‌و به‌سه‌ركردنه‌‌وه‌ی خزمان ‌وخانه‌‌واده‌ هه‌ژاره‌كان ‌و منداڵانی بێ‌ با‌وك ‌وكه‌سه‌ بێ‌ نه‌‌واكان كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین مانایه‌كی ته‌‌وا‌و به‌جه‌ژن ببه‌خشین لێخۆشبو‌ونی په‌ر‌وه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنین .
- 2- دا‌واكارین له‌ هه‌مو‌وان له‌م جه‌ژنه‌دا د‌وربكه‌‌ونه‌‌وه‌ له‌ ته‌‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر كه‌ خوای گه‌‌وره‌ حه‌رامی كرد‌و‌ون له‌ یه‌كتری چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ ڕ‌وانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌‌وه‌ كارێكی ناپه‌سه‌نده‌‌و ده‌رگای زۆر شتی تری ناڕه‌‌وا ده‌كاته‌‌وه‌ .
- 3- خوازیارین له‌ جه‌ژندا ها‌وڵاتیان بۆنه‌ی پرسه‌كان تازه‌ نه‌كه‌نه‌‌وه‌ ‌و سه‌ردانی ماڵان نه‌كه‌ن بۆ ئه‌‌و مه‌به‌سته‌، مه‌گه‌ر ماڵێك له‌ ڕۆژی جه‌ژندا كه‌سێكیان لێ‌ بمرێت، هه‌ر‌وه‌ها سه‌ردانی گۆڕستان نه‌كه‌ن چونكه‌ پێچه‌‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رعدا .
- 4- خۆ د‌و‌ور گرتن له‌ هه‌مو‌و زیاده‌ ڕه‌‌وییه‌ك له‌ خواردن ‌و خواردنه‌‌وه‌ ‌و خه‌رجكردنی پاره‌ی زۆر له‌ شتانێكدا كه‌ بێ‌ سو‌ودن، چونكه‌ به‌‌و پاره‌یه‌ ده‌توانیت دڵی ماڵێكی هه‌ژار خۆشبكه‌یت ‌و ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست بهێنی .
- 5- جێ‌ ی خۆیه‌تی ده‌زگاكانی ئاسایش ‌و پۆلیس ‌و ئاگركوژێنه‌‌وه‌‌و هاتو‌وچۆ له‌ ئاماده‌باشی یه‌كی زیاتردابن تا ‌وه‌كو گیانی ها‌وڵاتیان پارێزرا‌و بێت ‌و پێكه‌‌وه‌ جه‌ژن به‌ خۆشی به‌سه‌ر به‌رین .
- 6- دا‌وا له‌ فرۆشیار ‌و د‌وكانداره‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ بابه‌تی گونجا‌وی مناڵان بفرۆشن ‌و خۆیان د‌و‌ور بگرن له‌ فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی ‌و ئاگرین كه‌ له‌شێوه‌ی ده‌مانچه‌‌و تفه‌نگی مناڵاندا در‌وستكرا‌ون، بێ‌ گومان فرۆشتنی ئه‌‌و شتانه‌ له‌ڕ‌وانگه‌ی شه‌رعه‌‌وه‌ كارێكی قه‌ده‌غه‌‌و ناپه‌سه‌نده‌.
- 7- له‌ سه‌ردانی كردنی ماڵاندا ڕه‌چا‌وی كاتی گونجا‌و بكه‌ن ‌واتا له‌كاتی نوێژ ‌و نان خواردن ‌و پشو‌ودان ‌و به‌یانی ز‌و‌ودا سه‌ردانی نه‌كه‌ن .

لقی چه‌مچه‌ماڵ
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
29 / ره‌مه‌زانی / 1431مةكتةبى تةنفيزى بةرِيَز .