یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنی دایکی مامۆستا تەیب دەکات

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنی دایکی مامۆستا مەلا تەیب زیارەتی بەرپرسی تەلەڤزیۆنی زانایانیان کرد، ئەمەو لە مەراسیمەکەدا شاندێکی مەکتەبی تەننیزی زانایان و لقی شەقڵاوەو ناوچەی زرارەتی لقی هەولێرو چەند مامۆستایێکی دیکە ئامادە بوون و لە گووندی زیارەتی کۆڕێ (زیارەتی مەلازادە) بە خال سپێردرا. پرسەکەی لە هەولێر لە مزگەوتی شەهید نەجمەدینە، ئەمرۆ یەکەمین رۆژیەتی:

هەر بەم بۆنەوە مەکتەبی تەنفیزی زانایان پرسەو سەرەخۆشی لە مامۆستا مەلا تەیب کرد، ئەمە دەقەکەیەتی.

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بە رازیبوون بەقەدەری خوا هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەییشت، بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین دایکی بەرێزتان بخاتە ژێر میهرەبانی خۆیی و سەبووری بەرێزتان و کەس و کارتان بدات.

‌انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی تەنفیزی

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

13/11/2013