مامۆستا مەلا سەید محمد بەرزنجی کۆچی دوایی کرد

مامۆستا مەلا سەید محمد بەرزنجی ناسراو بە (ئاجز) کۆچی دوایی کرد، ناوبراو کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی خۆشناوەتی بوو، هەروەها مامۆستیەکی ئایینی خزمەتکاری ئایین و گەلەکەشی بوو.

پرسەی مامۆستا لە هەولێر لە مزگەوتی حاجی قەرەنییە.

هەر بەم بۆنەوە مەکتەبی تەنفیزی زانایان پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادی مامۆستا کرد، ئەمە دەقەکەیەتی.

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بە رازیبوون بەقەدەری خوا هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا محمدمان پێگەییشت، بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خۆمان و خانەوادەکەی بەرێزیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین بەرێزیان بخاتە ژێر میهرەبانی خۆیی و سەبووری خانەوادە و کەس و کاریشیان بدات.

‌انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی تەنفیزی

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

13/11/2013