هەردوو لقی رانیە و پشدەر رێزیان لێدەگیرێت

راگەیاندنی لق:

بەرواری (11-11- 2013) لە هۆلی كتێبخانەی گشتی رانیە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان- رێكخراوی ژیاندۆستی مەدەنیەت، لەژێر دروشمی پرۆژەی رۆشنبیری بەكارهێنانی كارەبا، لە سیمینارێكدا هەستا بە دابەشكردنی بروانامەی رێزلێنان بەسەر ئەو دەزگاو رێكخراوو فەرمانگانەی كە خەڵكیان وشیار كردۆتەوە لە چۆنیەتی بەكارهێنانی كارەبا، لەوانەش لقی رانیە و لقی پشدەری یەكێتی زانایان بروانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا، کە هەریەک لە مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لقی پشدەر و مامۆستا مەلا عەبدوڵا زەنگڵ بەرپرسی لقی رانیە لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای ئایینە دەڤەرەکە ئامادەی مەراسیمەکە بوون.