لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان سەردانی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی دەكات

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بەرواری 16/11/2013 شاندێكی لقی چەمچەماڵ بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە بەرپرسی نوێ سەردانی مەڵبەندی 12 ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد.

شاندەكە پێكهاتبون لە مامۆستایان شێخ وەهاب سەنگاویو تاریق تەوەكەڵی‌و سەیدنجم الدین پیریادی‌و فاخرخورشیدو مژدە شوانی.

ئەمەو لەلایەن كاك بەرزان ئەحمەد كوردە بەرپرسی نوێی مەڵبەندوچەندكارگێرو ئەندام مەڵبەندێكەوە پێشوازی گەرمیان لێكرا،

شاندی لق سەرەڕای پیرۆزبایی لێكردن‌و بەخێرهاتنی بەرپرسی نوێی مەڵبەند هیوایان خواست سەركەوتووبێت‌و  خزمەتێكی دیارو بەرچاو بە خەڵكی سنورەكە بكات.