لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەشداری رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی مامۆستا مەلا (صادق) دەكات

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 16/11/2013 مامۆستا مەلا (صادق) باوكی مامۆستا مەلا جلال بە هۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد، ئەمەو شاندێكی  یەكێتی زانایان لە لقی سلێمانی‌و ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایان‌و جەماوەری شارەكە بەشداریان كرد لە ڕێوڕەسمی نوێژ لە سەر كردن‌و بەڕێكردن‌و بە خاكسپاردنی مامۆستای كۆچكردوو.

دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژ مامۆستا عەبدولڵا گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و شاندی یاوەری‌و ستافی لقی سلێمانی بەشداری ڕێوڕەسمی بەڕێوەبردنی پرسەكە بوون.

هەر بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان‌و گشت زانایانمان لە لقی سلێمانی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز مامۆستا مەلا ( صادق ) و كوڕەكانی‌و گشت خزم‌و دۆستانی دەكەین‌و داواكارین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

                              انا للە وانا الیە راجعون.