رۆژی 3/11/2013 ستافى لقو ناوچەكان كۆبونەوە، سەرەتا بەرپرسی لق راِسپاردەكانی مەكتەبی تەنفیزی خوێندەوە، دواتر گوێ گیرا لە چەند داواكاریو پێشنیارێك كە زیاتر خزمەت بە زانایانی سنورەكەمان دەكاتو، بڕیاردرا لقی كۆیە سەردانی ناوچەكان بكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگای لە ڕەوشی زانایان بێتو، بڕیاریش درا بە دابەشكردنی گۆڤاری زانایان بە سەر دامو دەزگا حیزبیو حوكمیەكانی كۆیەو ناحیەكان. هەر هەمان رۆژ كابینەی لقو ناوچەكان سەردانی بەرێوبەرایەتی ئەوقافی كۆیەیان كرد بەمەبەستی بەخێرهاتنەوەی بەرێوبەری ئەوقاف لەسەفەری حەج كە ئەم سەردانە بووە جێگای خۆشحاڵی بەڕێوەبەری ئەوقاف. بەرواری 5/11/2013 شاندێكی لق و لێپرسراوی ناوچەی شوڕش سەردانی ناوچەی ئاشتی یەكێتی زانایانیان كرد، لە سەردانەكەدا لەگەڵ زانایان كۆبوونەوە ئاماژە كرا بەوەی كە زانایان دەبێ پابەندی رێنمایەكانی یەكێتی زانایان بنو، دانیشتنەكە بە پێشنیارو داواكاری زانایان دەوڵەمەندكرا، دواتر شاندی لق سەردانی چەند كەسایەتیەكی دەڤەرەكەیان كرد . |