ئا.موسلیم فریزی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به‌رواری 18/11/ 2013 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێزان مامۆستا مه‌لاعبدالله مه‌لاسعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و به‌رێز مامۆستاملاجلال خه‌یلانی جێگری به‌رێزیان پێشوازیانكرد له ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان‌و ده‌وروبه‌ری.. له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا به‌رێز سه‌رۆكی زانایان وتارێكی پێشكێشكردن كه له‌ناویدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنی ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و برایه‌تی یه جوانه‌ی كه مامۆستایانی ئاینی به‌رێزی كه‌سنه‌زان‌و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یانه‌و هیوای برایه‌تیه‌كی به‌رده‌وامی‌و هه‌روه‌ها كاری جوانتر‌و باشتری بۆ خواستن.. هه‌روه‌ها به‌رێزیان باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردن كه به برایه‌تی ئه‌توانرێت به‌شێوازێكی زیاتر‌و جوانتر خزمه‌ت به دینی خوا‌و به میلله‌ت‌و كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نرێت.. وه داوای لێ‌كردن كه زیاتر خۆیان ماندوبكه‌ن‌و زیاتر شت بخوێننه‌وه‌و زیاتر پێبگه‌ن.. وه دڵنیاشی كردنه‌وه له‌وه‌ی كه یه‌كێتی زانایان ماڵی ئێوه‌و ماڵی هه‌موو مامۆستایه‌كی ئاینی یه‌و به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه خۆمان به خه‌مخۆرو هاوسۆزی مامۆستایانی ئاینی ئه‌زانین‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تا ئه‌كرێت دیفاع له تاك به‌تاكی مامۆستای ئاینی ئه‌كه‌ین.. وه‌ئومێدیشی خواست كه مامۆستای ئاینی ش به‌حیكمه‌ته‌وه ده‌عوه‌و بانگه‌وازی خۆی بكات‌و ده‌ردو ده‌رمان‌و گرفت‌و چاره‌سه‌ر دیاری بكات.. چونكه زۆر جار وایه ئێمه وه‌ك مامۆستای ئاینی ده‌رد ئه‌بینینه‌وه به‌ڵام ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ر نابینینه‌وه.. ئێمه‌ی مامۆستایانی ئاینی له‌گه‌ڵ كاری بانگه‌وازی بۆ عیباده‌ت له‌هه‌مانكاتیشدا خه‌مخۆرو دڵسۆزی میلله‌ت‌و كۆمه‌ڵگه‌ین‌و موصڵیحی ئیجتیماعی ن.. به‌ڵام زۆر جار وایه ده‌بینین كێشه‌و گرفتی ئێمه له‌عه‌رزی مه‌شاكیل نیه به‌ڵكو له‌شێوه‌ی عه‌رزی ماشاكیله.. بۆیه دانایی بۆ مامۆستایانی ئاینی به‌گشتی‌و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانیش به‌تایبه‌تی زۆر گرنگه.. وه‌هه‌ر كارێك ئه‌یكه‌ن پێش هه‌موو شتێك نیه‌تمان با بۆ خوا بێت.. خوا ئێمه‌ی به ئیسلام‌و وه‌له‌ناو ئیسلامه‌تیشدا به كاری پیرۆزی مه‌لایه‌تی گه‌وره‌و گرانی كردوینه له‌ناو میلله‌ت‌و كۆمه‌ڵگه به‌هه‌موو چین‌و توێژ‌و لایه‌ن‌و ئه‌صنافه‌كانیه‌وه.. بۆیه پێویسته زۆر باش پارێزی لێ بكه‌ین.. وه‌له‌لایه‌ن مامۆستاملاسیدسعید بانه‌قه‌ڵاتی كه برا گه‌وره‌ی وه‌فده‌كه بوو زۆر سوپاسی به‌رێز سه‌رۆكی زانایان‌و جێگری به‌رێزیانی كرد به‌و هه‌موو ریزو ته‌قدیره‌ی كه لێیان نرا. |