نەدەبوو کەناڵی پەیام ئەم هەوالە بڵاو بکاتەوە


شەوی رابردوو کەناڵی ئاسمانی پەیام هەواڵێکی بڵاوکردەوە، گوایە دکتۆر ئەحمەدی شافیعی ئەندامی لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان بێ ئاگایی خۆی لە روونکردنەوەکەی لێژنەی فەتوا دەربارەی سروودی ئەی رەقیب راگەیاندووە.

مامۆستا سەرسووڕمانی خۆی لەم هەواڵە دەربڕی و، لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم بۆ کارە جوانەکان و ماندوبوونی کەناڵەکە، بەڵام سەرم لەم هەواڵە سووڕما، چونکە کەناڵی ناوبراو نە بە تەلەفۆنو نە بە دیمانە و نە بە نووسین بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان بە منەوە نەکردووەو، هیچ قسەم لەگەڵ نەکردوونە، ئەوەی هەبووە تەنها مامۆستایێکی ئایینی تەلەفۆنێکی تایبەتی خۆی بۆ کردم، نەک لێدوانی راگەیاندن، منیش گووتومە ئەمڕۆ لە هەولێر نەبوومە لە کاتی نووسینەوەی فەتواکە، نەک بێ ئاگابم لێی، هەروەک بە هیچ شێوەیەک لەم تەلەفۆنە تایبەتییە باسی درووستی و نادرووستی فەتواکەمان نەکرووەو، کاتەکەش بایی ئەم هەموو قسانە نەبووە، پێشم گووتوە ئەگەر شتێکت لەسەری هەیە بەشێوەی زانستی قسەی لێوە بکەن.

هەروا مامۆستا مەلا ئەحمەد گووتی: باسی ئەوەمان نەکردووە کە بێ ئاگابم لە فەتواکە یان قسەمان لەسەر ناوەڕۆکی کردبێت، بۆیە هیوادارم ئەم شتانە دووبارە نەبنەوە، چونکە زیان بە میسداقیەتی کەناڵەکە دەگەیەنێت.