له رۆژی دووشه‌مه به‌رواری 18/11/ 2013 به‌رێز مەلا عبد الله گرتکی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافو كاروباری ئاینی سۆران‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی به‌رێز سه‌ردانی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش‌و داره‌تویان كرد‌و چه‌ند شوێن‌و كه‌سایه‌تی یه‌كیان به‌سه‌ركرده‌وه. له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی به‌رده‌ره‌شیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و، له‌وێ چاوی كه‌وت به به‌رێز مامۆستا موده‌سیر به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی به‌رده‌ره‌ش.. هه‌روه‌ها پاشتر چوونە سه‌ردانی به‌رێز مامۆستا عبدالرحمن مه‌لا ته‌ها عبدالعزیز پێش نوێژ‌و وتارخوێنی ناحیه‌ی داره‌توو سه‌ر به شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، كه له حه‌جی ماڵی خوا گه‌ڕابۆوه‌و، نەخۆش کەوتبوو، لە سەفەری حەجیش نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ کرا بوو، سوپاس بۆ خوا ئێستا ته‌ندروستی باش‌و جێگیره.. هه‌روه‌ها هه‌ر له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی زانایان‌و وه‌فدی یاوه‌ری به‌رێزان مامۆستا ملا اسماعیل‌و هه‌روه‌ها دكتور یاسین یان به‌سه‌ركرده‌وه، كه وێڕای كه‌مئه‌ندامیەکەی، وزه‌و وره‌یه‌كی زۆر جوانی نیشانی ساغه‌كانی میلله‌تی خۆی دا كه به‌و حاڵه‌یه‌وه وازی له خوێندن نه‌هێنا تاوه‌كو به ئاواتی خۆی گه‌یشت‌و شه‌هاده‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهینا، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ره.. سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان له نزیكه‌وه له ئه‌حواڵی پرسین.. كه شادومانی‌و دڵخۆشیان به بینینی مامۆستا‌و وه‌فدی یاوه‌ری به‌رێزیان له ئاخافتن‌و پێشوازیه‌كانیان به‌دی ئه‌كرا. ئا.موسلیم فریزی |