لقی هەولێر پێشوازی لە بەڕێوەبەڕی گشتی ئەوقاف دەكات

سەر لە بەیانی  19/11/2013 د.دیار عیزەددین بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر‌و شاندی یاوەری لە بەڕێوەبەرِایەتیەكە سەردانی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانییان كرد.

لەلایەن بەڕێز شیخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرس‌و ستافی لقی هەولێر پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا، لەدانیشتنێكی یەك كاتژمێری  رەوشی زانایانی ئاینی شاری هەولێر‌و دەوربەری تاوتوێ كرا، هەروەها هەڵوەستەكرا لە سەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و، نرخاندنی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شاری ئامەد، كە بووە مایەی دڵخۆشی گەلی كورد‌و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی هەرێمی كوردستان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا.

 پاشان لەلایەن ستافی لقەوە میوانەكان بەڕێز‌و حوڕمەتەوە بەڕێكران .