چەند چالاكیەكی لقی رانیە

بەرواری (17-11-2013) شاندێكی لق سەردانی ئەوقافی راپەڕینی كرد، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافەوە پێشوازیەكی گەرم لە شاندەكە كرا، ئەمەو شاندەكە پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ هەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف تاكو بتوانن بە هەردوو لایان كاری پیویست‌و خزمەت بە زانایانی ناوچەكە بكەن.

لە (18-11-2013) راگەیاندنی لق (م/عبدالرحمن ) سەرپەرشتی كردنەوەی مزگەوتی (شەهید دارا)ی كرد لەپاشقۆتەڵ كە لەئاهەنگەدا جیگری لق (م مستەفا) وتەیەكی خوێندەوەو، بەرپرسی ناوجەی رانیەش پارجە هۆنراوەیەكی خویندەوە،

شایانی باسە ئەم مزگەوتە لەسەر ئەركی بنەمالەی (حاجی قادر) باوكی شەهید دارا نۆژەن كرابوەوە.

شاندیكی لق بە هاوبەشی لیژنەی فەتوا لەبەرواری (19-11-2013) بەشداری لە كۆنفڕاسیك كرد لە كتێبخانەی گشتی رانیە، كەساز كرابوو بۆ (رۆلی مامۆستایانی ئایینی لەكەم كردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان) بەسەرپەرشتی ڕێكخراوە ناحكومیەكان لەسەر پرسی ما فەكانی مرۆڤ.