رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 20/11/2013 وه‌فدێكی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه پێك هاتبون له به‌رێزان مامۆستا جه‌مال محمد به‌رپرسی ناوچه‌و مامۆستا محمد دێكۆنی و مامۆستا سامان نجم و مامۆستا عبدالباسط شێخ جلال ئه‌ندامانی ناوچه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌زوریان كرد به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له به‌رێز كاك ئارام شێخ جمال كه وه‌ك برێوه‌به‌ری نوێی ئه‌وقافی شاره‌زور جه‌نابیان ده‌ست به‌كاربووه. وه‌فدی مامۆستایان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شاره‌زور و چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به گه‌رمی پێشوازی كران. مامۆستا جمال به‌ناوی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربری بۆ كاك شێخ ئارام به‌رێوه‌به‌ری نوێ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا ئه‌ئكید كرا له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی وگرێدانی كار‌و چالاكیه‌كان پێكه‌وه یۆ زیاتر خزمه‌تكردن و به ده‌مه‌وه چون. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شاره‌زور خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به سه‌ردانه‌كه‌و سوپاسی مامۆستایانی كرد و دوپاتی كرده‌وه كه هه‌رچی له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتماندا بێت درێغی ناكه‌ین له خزمه‌تی مامۆستا‌و مزگه‌وت و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سنوری كاری ئێمه‌وه هه‌یه له كۆتاییدا وه‌فدی میوان به رێزه‌وه به‌رێخران. |