به‌رێز مامۆستا ته‌یب زیاره‌تی به‌رێوه‌به‌ری كه‌نالی زانایان سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزی كه له‌م ماوه‌یه دایكی كۆچی دوایی كردوه سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌كاتن كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی "به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان" ))كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ - وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ(( به‌رازیبون به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره كه دایكی به‌رێزو خۆشه‌ویستم له‌رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردوو به‌رواری 13/ 11/ 2013 كۆچی دوایی كرد.. ده‌مه‌ویَت لێره‌وه به‌ناوی خۆم‌و بنه‌ماڵه‌كه‌مه‌وه سوپاسێكی بێ پایانی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چ ئه‌وانه‌ی به‌شداری رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌و هه‌روه‌ها پرسه‌كه بوون وه چ هه‌موو ئه‌و به‌رێزو خۆشه‌ویستانه‌ی كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دوعای خێریان بۆ دایكی ره‌حمه‌تیم كرد‌و هه‌روه‌ها پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی من‌و بنه‌ماڵه‌كه‌م كرد.. وه‌به‌تایبه‌تی له ناویاندا مامۆستایانی ئاینی به‌رێزو سه‌رۆك‌و جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی به‌رێزو ناوچه‌ی زراره‌تی سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رو ستافی به‌شێك له كه‌ناڵه بینراوو بیستراوه ناوخۆییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت به‌رێوه‌به‌رو ستاف‌و كارمه‌ندو هاوڕێیان‌و بیسه‌رانی به‌رێزی رادیۆی ده‌نگی زانایان‌و هه‌روه‌ها خزمان‌و دۆستان‌و..هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م كه به‌هه‌ر شێوازێك له‌شێوازه‌كان به‌شداری به‌خاكسپاردن‌و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌مان بوون.. كه به‌م هۆیه‌وه به هه‌موو لایه‌ك تا ئاستێكی باش توانیان له غه‌م‌و په‌ژاره‌مان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و هاوكارێكی باشمان بوون بۆ به‌ده‌ستهینانی خێر‌و پاداشتی ئارام گرتن.. خوای گه‌وره له هه‌موو لایه‌ك رازی بێت‌و خوای گه‌وره له‌دایكی من‌و مردووی هه‌موولایه‌ك خۆشبێت. ((إنا لله وإنا الیه را‌جعون)). مه‌لاته‌یب زیاره‌تی به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی زانایان 20/11/2013 |