لقی سلێمانی‌و ناوچەی(بازیان) كۆبوونەوە


بە مەبەستی زیاتر تۆكمەكردن‌و بەرەو پێشچونی توێژی زانایان ڕۆژی شەممە 19/11/2013 بە سەرپەرشتی لقی سلێمانی بەڕێز مامۆستا نجم الدین بەرپرسی لق‌و بەڕێزان: مەلاحمید ڕەباتی‌و مەلا عەباس خدرو مەلا محمد كەڵكەسماقی‌و بە ئامادە بوونی بەرپرسی ناوچەو كارگێڕان و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی ناوچە لە بارەگای ناوچەی (بازیان) كۆبونەوەیەكیان سازدا.

 سەرەتا بەرپرسی لق لە ووتەیەكدا تیشكی خستە سەر ڕۆڵی زانایان‌و بەرز نرخاندنی هەوڵ‌و ماندوبوونی مامۆستایان لە سنورەكەداو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، پاشان مامۆستایانی ئامادەبوو ڕاوبۆچوون‌و پێشنیازەكانیان خستە ڕوو، كە بریتی بوون لەم چەند خاڵانەی خوارەوە:

1-     فەتوا گشتییەكانی لیژنەی فەتوای باڵای هەرێمی كوردستان بكرێت بەنامیلكەیەك‌و بگات بە دەستی هاوڵاتیان‌و بڵاو بكرێتەوە، چونكە هاوڵاتیان لە فەتواكان بێئاگان.

2-     پرسە لەسەر خاوەن ماڵ‌و ئەركی خاوەن پرسە سوك بكرێت لەماڵدا .

3-     بڕیارێك دەربكرێت تاكو ریگە بگیرێت لەو فەتوایانەی كە لە دەرەوە یا خود بەبێ‌ ئاگاداری وتەنسیق لەگەڵ لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان دەردەكرێت .

4-     داواكردن‌و هەوڵدان بۆ كردنەوەی پەیمانگایەكی ( زانستی شەرعی) سەر بە وەزارەتی ئەوقاف لە سنورەكەدا.